رادیۆی دەنگ
لە گەرمیان کەسێک دەستگیرکراوە بە تۆمەتی ئەوەی دەفتەرێک دۆلاری لە هاوڵاتییەک وەرگرتوە لەبەرامبەر ئەوەی لە حکومەتی عێراقی دا دایمەزرێنێت، پۆلیسی گەرمیانیش لەسەر بابەتەکە رونکردنەوە دەدات.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، لەئێستادا هاوڵاتییەک دەستگیرکراوە بەتۆمەتی ئەوەی بەڵێنی دامەزراندنی بە هاوڵاتییەک داوە لە حکومەتی عێراقی دا، بۆ ئەو مەبەستەش ١٠ هەزار دۆلار (دەفتەرێک دۆلار)ـی لە هاوڵاتییەک وەرگرتوە.
عەقید سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، جەختی لە هەواڵەکە کردەوە و بۆ رادیۆی دەنگ وتی: کەسەکە دەفتەرێک دۆلاری لە هاوڵاتیەکە وەرگرتوە بەبیانوی ئەوەی لەسەر میلاکی حکومەتی عێراقی دایدەمەزرێنێت و دەتکات بە پۆلیس.
وتیشی: رەنگە پارەی لە خەڵکی تریش وەرگرتبێت و ئەمە دیاردەیەکی ناشرینە کە خەڵک پارەی پێپەیدا دەکات.
دەشڵێت: تۆمەتبارەکە فەرمانبەرە و بەپێی ماددەی ٤٥٦ لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-