رادیۆی دەنگ، زریان محەمەد
لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ رادیۆی دەنگ، سەرۆکی شارەوانی کەلار نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران دەخاتەڕو و دەڵێت: ٩٠٪ـی کارەکانی روپێوی تەواو بوە.
سامان رەحیم، سەرۆکی شارەوانی قەزای کەلار، وردەکاریی پرۆسەکەی بەمشێوەیە خستەڕو.
تەواوبونی ئامادەکارییە تەکنیکییەکان:
پڕۆسەکە قۆناغی زۆر باشی بڕیوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بەدابەشکردنی دەکرێت، لە ئێستادا نەخشە و سایت پلانی زەوییەکان بەتەواوی ئامادەن و ژمارەی پارچە زەوییەکانیش دەستنیشان کراون.
شەفافیەت و شێوازی دابەشکردن:
بەمەبەستی بەرچاوڕونی زیاتر، بڕیارە پێش دەستپێکردنی پڕۆسەکە سیمینارێکی تایبەت بە ئامادەبوونی نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەکان ساز بکرێت، تاوەکو بە شێوازێکی شەفاف رونکردنەوە لەسەر میکانیزم و چۆنیەتی دابەشکردنەکە بدرێت.
ئاماری فۆرمەکان و وردبینی:
- لە قەزای کەلار زیاتر لە ١٧ هەزار فۆرم پڕکراوەتەوە.
- تائێستا وردبینی بۆ زیاتر لە ١٣ هەزار فۆرم کۆتایی هاتووە و گەڕاونەتەوە.
- ئەو فۆرمانەی تر کە ماون، لە قۆناغی وردبینیدان لە وەزارەت و شارەوانی کەلار لە بەدواداچونی بەردەوامدایە بۆ گەڕانەوەیان.
شوێن و روبەری زەوییەکان:
شارەوانی کەلار دو ناوچە بۆ ئەم مەبەستە دابینکردوە:
١. کەرتی سەید خەلیل: زەوییەک بە روبەری ٧ هەزار دۆنم تەرخانکراوە، کە ٩٠٪ـی کارەکانی روپێوی (مەسح) تەواو بوە.
٢. کەرتی بەرلوت: زەوییەک بە روبەری ٤ هەزار دۆنم بۆ هەمان مەبەست ئامادە کراوە.
رێکارە کارگێڕییەکان:
لە ئێستادا تیمی شارەوانی سەرقاڵی وردبینی ئەو ناوانەن کە گەڕاونەتەوە، دوای دابەشکردنیش وردبینی تەواوەتی دەستپێدەکات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-
-
پرۆژەسەرۆکی زانکۆی گەرمیان: 12 بەشی نوێمان کردوەتەوە و کێشەی دانپێدانانیش سیاسییە
-
زۆرترین بینراوەکان