رادیۆی دەنگ- زریان محەمەد
کۆمه‌ڵێک گه‌نجی دڵسۆز له ناوچه‌ی گه‌رمیانه‌وه قۆڵیان لێ هه‌ڵماڵیوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌وزایی و هۆشیاری ببه‌نه‌وه نێو دڵی لادێکان.
پرۆژه‌ی "گه‌شتی ژینگه‌یی لادێکان" که یه‌کێکه له ده‌سپێشخه‌رییه گرنگه‌کانی ناوه‌ندی رۆشنبیری و هونه‌ری سه‌رقه‌ڵا، ماوه‌ی زیاتر له ساڵێکه ده‌ستی به چالاکییه‌کانی کردوه. ئه‌م پرۆژه‌یه ئامانجیه‌تی گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی له تێڕوانینی مرۆڤ بۆ سروشت دروست بکات.
چەندین چالاکی و یەک ئامانج
هه‌ورامان جه‌لال، سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی گه‌شتی هۆشیاری ژینگه‌یی لادێکان، له‌باره‌ی ده‌ستپێکی کاره‌کانیانه‌وه ده‌ڵێت: "پرۆژه‌که‌مان ماوه‌ی ساڵێکه ده‌ستیپێکردوه و چالاکی جۆراوجۆر له گونده‌کانی سنوری ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا و قه‌زای کفری ئه‌نجام ده‌دات".
ئاماژه به‌وه‌شده‌کات که گروپه‌که‌یان له 8 گه‌نج پێکهاتون و مانگانه به‌رنامه‌ی سه‌ردانی چه‌ند گوندێک داده‌ڕێژن تا له ریگه‌ی قوتابخانه‌کان و دانیشتوانی ناوچه‌که‌وه په‌یامه‌کانیان بگه‌یه‌نن.
ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌نها له یه‌ک ره‌هه‌نده‌وه کار ناکات، به‌ڵکو له ریگه‌ی 5 بواری جیاوازه‌وه په‌یامه‌کانی بڵاو ده‌کاته‌وه. یه‌کێک له‌و رێگایانه، وه‌ک هه‌ورامان باسی ده‌کات، دابه‌شکردنی نه‌مامه به‌سه‌ر دانیشتوانی لادێکاندا بۆ زیادکردنی رێژه‌ی سه‌وزایی.
هونه‌ر وه‌ک ئامرازێکی کاریگه‌ر بۆ هۆشیاریی
جگه له لایه‌نی ژینگه‌یی، گروپه‌که هونه‌ر و شێوه‌کارییان کردوه‌ته پردێک بۆ گه‌یاندنی مه‌رامه‌کانیان.
یوسرا عه‌لی محه‌مه‌د، ئه‌ندامی پرۆژه‌که، تیشک ده‌خاته سه‌ر رۆڵی شانۆ و ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌مان به باشی بگات، نمایشی شانۆیی مناڵانمان هه‌یه که ناوه‌رۆکه‌که‌ی په‌یوه‌سته به ژینگه‌وه. ئه‌مه کاریگه‌رییه‌کی خێرای له‌سه‌ر هزری منداڵان هه‌یه و وه‌ک یادگارییه‌کی په‌روه‌رده‌یی لایان ده‌مێنێته‌وه".
هه‌روه‌ها پرۆژه‌که بۆ به‌هێزکردنی چالاکییه‌کانی، ته‌نها پشت به ئه‌ندامانی گروپه‌که نابه‌ستێت، به‌ڵکو که‌سانی پسپۆر له بواره جیاجیاکاندا به‌شداری پێده‌که‌ن تا هۆشیارییه‌کی زانستی و وردتر بڵاو بکه‌نه‌وه.
ئاسته‌نگه‌کان و خه‌ونی فراوانبون
له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه، ئاسته‌نگه داراییه‌کان هێشتا رێگرن.
محه‌مه‌د عومه‌ر، ئه‌ندامێکی تری گروپه‌که، به نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڵێت: "ئامانجی ئێمه زۆر گه‌وره‌یه، به‌ڵام نه‌بونی بودجه‌یه‌کی گونجاو وایکردوه نه‌توانین بگه‌ینه لادێ دوره‌ده‌سته‌کان".
به‌ڵام ئه‌مه نه‌بوه‌ته هۆی ساردبونه‌وه‌یان. ئه‌ندامانی پرۆژه‌که ته‌ماحی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌زمونه‌که‌یان فراوان بکه‌ن بۆ سه‌ر ئاستی ته‌واوی گه‌رمیان و ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌که‌ش.
هه‌ورامان به مکوڕییه‌وه جه‌خت ده‌کاته‌وه: "له هه‌نگاوی یه‌که‌مماندا لێره‌وه ده‌ستمانپێکردوه، به‌ڵام ئامانجی زۆر گه‌وره‌ترمان له‌وپه‌ڕی خه‌یاڵدایه".
پرۆژه‌ی گه‌شتی ژینگه‌یی لادێکان، نمونه‌یه‌کی جوانی کاری خۆبه‌خشی و هه‌ستکردنه به لێپرسراوێتی نیشتمانی. ئه‌م گروپه سه‌لماندیان که به هونه‌ر، شانۆ و چاندنی نه‌مام، ده‌کرێت گۆڕانکاری گه‌وره دروست بکرێت. ئێستا ئه‌وان چاوه‌ڕێی پاڵپشتی زیاترن تا ئه‌م ئۆکسجینه هۆشیارییه بگه‌یه‌ننه دورترین خاڵی کوردستان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیان: دروستکردنی بۆردی وەبەرهێنانی گەرمیان بۆ کەمکردنەوەی رۆتینە
-
-
هەواڵدو شەقامی نوێ بۆ سەر روباری سیروان دروست دەکرێن
-
-
پرۆژەسێ رۆژنامه‌نوس بون به براوه‌ى وه‌رزی ده‌یه‌مى پێشبڕكێی رۆژنامه‌وانی مافه‌كانى مرۆڤ
-
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-