رادیۆی ده‌نگ
سێ رۆنامه‌نوس له سێ ده‌زگاى میدیایی جیاواز، توانیان خه‌ڵاته‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى پێشبڕكێی رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ به‌ده‌ستبێنن.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له هۆڵی هونه‌ر له كه‌لار، مه‌راسیمی وه‌رزی ده‌یه‌مى پێشبڕكێی رۆژنامه‌وانی مافه‌كانى مرۆڤ به‌ڕێوه‌چو، كه ساڵانه رادیۆی ده‌نگ به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED ئه‌نجامی ده‌دات.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا كه هاوكات بو به ساڵیادی رۆژنامه‌وانیی كوردیی، سه‌ره‌تا ئاماده‌بوان چه‌ند ساتێك به بێده‌نگی وه‌ستان، بۆ رێزلێنان له گیانى رۆژنامه‌نوسان و شه‌هیدانى قه‌ڵه‌م. پاشان گروپی موزیكی یاران كه له ژماره‌یه‌ك گه‌نجى میوزیسیانی گه‌رمیان پێكدێن، چه‌ند به‌رهه‌مێكى میوزیك و گۆرانی‌یان پێشكه‌ش كرد.
دواتر به‌ڕێوبه‌رى رادیۆی ده‌نگ- ئازاد عوسمان، پوخته‌یه‌كى له‌باره‌ى به‌شدارییه‌كانى ئه‌مساڵه‌وه پێشكه‌شكرد. ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد کۆی گشتی پێشکەشکارانی پێشبڕکێكه بریتیە لە 18بەشداربو به 17 راپۆرت له 12 دەزگای میدیایی جیاواز، كه 4 ده‌زگایان ته‌له‌فزیۆنى و 1 ده‌زگایان رۆژنامه و 13 ده‌زگایان ئه‌لیكترۆنی بون. هاوكات راپۆرته‌كان 9 دانه‌یان نوسراو بون و 8ـیان ڤیدیۆیی.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ، 55%ـى به‌شداران له ره‌گه‌زی نێر بون و 45%ـى به‌شداران له ره‌گه‌زی مێ.
له‌باره‌ى لیژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕو كه پێكهاتبون له هه‌ره‌یه‌كه له:
د. كامیل عومه‌ر- مامۆستای راگه‌یاندن له زانكۆی سلێمانى.
د. یاسین ته‌ها- رۆژنامه‌نوس و مامۆستای زانكۆ.
م. به‌هادین یوسف- رۆژنامه‌نوس و ماسته‌ر له راگه‌یاندن.
پاشان د. كامیل عومه‌ر، به‌نوێنه‌رایه‌تى لیژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن، وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ى به هه‌مه‌جۆریی به‌شدارییه‌كان له‌ڕوى بابه‌ت و ناوه‌ڕۆك و هه‌روه‌ها شوێنى جوگرافیشه‌وه كرد. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه لیژنه‌كه به‌ته‌واوى سه‌ربه‌خۆ بوه و ئه‌ندامه‌كانى به‌پشت به‌ستن به بنه‌ما پیشه‌یی و ئه‌خلاقییه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بابه‌ته‌كان كردوه هه‌ریه‌ك له‌لای خۆیه‌وه.
هاوكات ده‌ره‌نجامى پێشبڕكێكه و ناوى براوه‌كانى راگه‌یاند، كه پێكهاتبون له:
براوه‌ى یه‌كه‌م: راپۆرتى (توندوتیژی ئەلیكترۆنی؛ چەكێكی بێدەنگ ڕووەو ژنانی عێراق)، ئاماده‌كردنى رۆژنامه‌نوس (له‌یلا ئه‌حمه‌د) له ماڵپه‌ڕى (كه‌ركوكناو).
براوه‌ى دوه‌م: راپۆرتى (مین هەناوی كون كردووم؛ مەترسیی پاشماوەی جەنگ بەرۆكی هاووڵاتییان بەرنادات)، ئاماده‌كردنى رۆژنامه‌نوس (غه‌مگین محه‌مه‌د) له ماڵپه‌ڕى (په‌ره‌گراف).
براوه‌ى سێیه‌م: راپۆرتى (به‌شودانى كچان له‌سه‌ر لانك و لێكه‌وته‌كانى)، ئاماده‌كردنى رۆژنامه‌نوس (فه‌رمان چۆمانى) له كه‌ناڵی (زووم).
دواتر له راپۆرتێكى ڤیدیۆیی دا كه محه‌مه‌د مه‌حمود ئاماده‌ى كردبو، له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى سێ راپۆرته براوه‌كه‌وه، پوخته‌یه‌ك بۆ به‌رچاوى ئاماده‌بوان خرایه‌ڕو.
له كۆتا به‌شى مه‌راسیمه‌كه‌شدا، قه‌ڵغانی رێزلێنان پێشكه‌ش به براوه‌كان كرا. هه‌روه‌ك له‌لایه‌ن نوسینگه‌ى مافی مرۆڤی گه‌رمیانه‌وه، خه‌ڵاتى تایبه‌تى رێزلێنان به به‌شداران و رادیۆی ده‌نگ وه‌ك رێكخه‌رى چالاكییه‌كه، به‌خشرا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-