رادیۆی ده‌نگ
رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانانى گه‌رمیان كۆكبون له‌سه‌ر گرنگیی بونى په‌یوه‌ندییه‌كى پته‌و له‌نێوانیاندا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند بیرۆكه‌یه‌ك پێشنیاز ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (8/4/2026) یه‌كه‌ى رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ له رادیۆی ده‌نگ، له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یه‌كى رادیۆكه‌دا به پاڵشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED، گفتوگۆیه‌كى له‌نێوان ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوس و چالاكواندا رێكخست كه تێكڕا 10 كه‌س به‌شدارییان تێداكرد.
گفتوگۆكه كه له هۆڵی رادیۆی ده‌نگ له كه‌لار به‌ڕێوه‌چو، تایبه‌ت كرابو به قسه‌كردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان چالاكوانانى كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نوسان. له‌وباره‌وه به‌شداران باری سه‌رنج و تێبینی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندییه خسته‌ڕو، ئاماژه‌یان به‌وه‌دا هه‌ندێكجار په‌یوه‌ندییه‌كه باش و گه‌رموگوڕ و هه‌ندێكجاری دیكه‌ش سارد و لاوازه، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ى هه‌ندێكجاریش په‌یوه‌ندییه‌كه ده‌پچڕێت.
به‌شداران كۆكبون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گرنگه په‌یوه‌ندییه‌كى دروست و پته‌و له‌نێوان هه‌ردولادا هه‌بێت، هاوكات باسیان له‌و هۆكارانه‌ش كرد كه واده‌كه‌ن ئه‌م په‌یوه‌ندییه دروستنه‌بێت یان لاواز بێت، له‌وانه‌ش: هۆكارى سیاسی، هۆكاری پیشه‌یی، هۆكارى كه‌سیی و ...هتد.
پاشان له‌پێناو بره‌ودان به‌م په‌یوه‌ندییه، چه‌ند پێشنیازێكیان خسته‌ڕو، له‌نمونه‌ى: به‌رده‌وامبونى كۆبونه‌وه و گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ردولا، دروستكردنى سه‌كۆ و بۆردى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردولا، ئه‌نجامدانى سیمینار و كۆڕ و وۆركشپۆپ و كۆنفرانس بۆ بره‌ودان به‌م په‌یوه‌ندییه و ... هتد.



- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵسەرەڕای دابەشکردنی ٤٠٠ خان بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات لەناو رزگاریی بەردەوامە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: بەهۆی سەرپێچییەوە چەندین نۆڕینگە و دەرمانخانە داخراون
-
-
هەواڵسەرۆکی سەندیکای کرێکاران لەسەر سکاڵای گواستنەوەی گەرمیان دەستگیردەکرێت
-