رادیۆی ده‌نگ
له‌میانه‌ى كۆبونه‌وه‌یه‌كى ئه‌ندامانى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان و سه‌رۆكى نوێی شاره‌وانى كه‌لار، جه‌خت له پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان كرایه‌وه، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه گرنگیی زۆر به رای هاوڵاتیان و چالاكوان و رۆژنامه‌نوسان ده‌ده‌ن.
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ، ئه‌ندامانى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، سه‌ردانى سامان ره‌حیم- سه‌رۆكى نوێى شاره‌وانى كه‌لاریان كرد كه له هه‌فته‌كانى رابردودا ده‌ستبه‌كار بو. له سه‌ردانه‌كه‌دا وێڕای پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربونى له‌و پۆسته‌دا، ئه‌ندامانى یه‌كه‌ى چاودێریی ئاماژه‌یان به كار و چالاكییه‌كانیان دا و جه‌ختیان له بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردولا و په‌یوه‌ندیی حكومه‌تى خۆجێی و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به گشتى كرده‌وه.
لایخۆشیه‌وه سامان ره‌حیم، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ئه‌زمونێكى سه‌ركه‌وتوى له‌مامه‌ڵه‌كردندا هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ى چاودێریی له‌وكاته‌دا كه به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى كه‌لار بوه. جه‌ختیشیكرده‌وه بونى په‌یوه‌ندییه‌كى دروست و به‌هێز له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان به‌گشتى و كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نوسان به‌تایبه‌تى، یه‌كێكه له‌و بوارانه‌ى گرنگیی تایبه‌تى پێده‌دات.
دواتر هه‌ردولا هه‌ندێك بیرۆكه‌یان گۆڕیه‌وه له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى چالاكی جۆراوجۆر، له‌وباره‌وه یه‌كه‌ى چاودێریی حكوهتى خۆجێی گه‌رمیان، ئاماده‌یی خۆی پیشاندا بۆ رێكخستنى گفتوگۆی كراوه‌ى نێوان سه‌رۆكى شاره‌وانى و چین و توێژه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ندێك بڕیاری پێویست دران.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریی سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی له‌ساڵی 2017ـه‌وه دامه‌زراوه. یه‌كه‌كه له‌رێگه‌ى ئاماده‌كردنى راپۆرتى ورد و به‌دواداچون و ئه‌نجامدانى: كۆبونه‌وه، گفتوگۆی كراوه، خول، سیمینار، وۆركشۆپ و كۆنفرانسه‌وه له‌باره‌ى بابه‌ت و پرسه‌كانى په‌یوه‌ندیدار به حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، ده‌یه‌وێت بره‌وى زیاتر به په‌یوه‌ندیی حكومه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بدات و به‌شداریی هاوڵاتیان له پرۆسه‌ى بڕیارداندا به‌هێزبكات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-