رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار ئاشکرای دەکات کە کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی مامۆستایان لەکەلار، بە نایاسایی پارەی ئاو لە بەشدارانی پرۆژەکە وەردەگرێت.
بەپێی نوسراوێکی بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار کە لە ٢٥ـی ١٢ـی ٢٠٢٥ ئاراستەی بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیانی کردوە، ئاماژە بەوەدەکات کە کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی بەهەشتی کەلار "پرۆژەی مامۆستایان" مانگانە هەڵدەستێت بە وەرگرتنی کرێی خەرجی خزمەتگوزاریی لە بەشداران، بەڵام سەرەڕای ئەوەش لیژنەیەکی دیکەی پێکهێناوە و بەناوی کرێی ئاوی خواردنەوەوە پارە لە بەشداران وەردەگرێت.
دەشڵێت: ئەم کارەش پێچەوانەی یاسا و رێنماییەکانە و پارەی کرێی ئاو هەر لە چوارچێوەی کرێی خزمەتگوزارییەکانە و نابێت بە جیا وەربگیرێت.
بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار، لەو نوسراوەدا داوا لە بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان دەکات رێکاری پێویست بەرامبەر بەو کۆمپانیایە بگیرێتەبەر.
ئاماژە بەوەشدەدات ئەو پارەیەی بەناوی کرێی خزمەتگوزارییەوە لە بەشدارانی پرۆژەکە وەردەگیرێت، کرێی کارپێکردن و چاکسازیی سێکتەری ئاوی خواردنەوەش لەخۆدەگرێت و نابێت بەجیا ئەو پارەیەش وەربگیرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵمۆلیدەیەک دانیشتوانی باوەنوری بێزار کردوە
-
-
هەواڵقایمقامیەتی کەلار: ئەو دوکاندارەی بەهۆی روداوەکانی ئێرانەوە نرخ گران بکات سزا دەدرێت
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانیی گەرمیان: بەشی ٦ مانگ خۆراک لە گەرمیان هەیە
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: پێدانی کارەبا لە گەرمیان ٦٥٪ کەمبوەتەوە
-
-
هەواڵبەرپرسێکی هێزی پێشمەرگە لە گەرمیان: بۆ هەمو پێشهاتێک ئامادەین
-