رادیۆی دەنگ
پاش بڵاوبونەوەی دەنگۆی گرانبونی خۆراک بەهۆی هێرشی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانی گەرمیان دەڵێت: هیچ ترسێکی نییە و بەشی ٦ مانگ خۆراک لە گەرمیان هەیە.
حیکمەت ئەحمەد، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: تاوەکو ئێستا هیچ شتێک لە گەرمیان گران نەبوە، داواکارین خەڵکیش بەهیچ شێوەیەک نەترسێت.
وتیشی: لە کۆگاکان و تەواوی مارکێت و بازاڕەکانی ناو شار و ناحییەکان، دەتوانم بڵێم بەشی نزیکەی ٦ مانگ خۆراکی کۆگاکراومان هەیە.
دەشڵێت: لیژنەکانمان بەردەوام دەگەڕێن، هەر دوکانێک بیەوێت ئیسغلالی خەڵک بکات و شت گران بکات، سزا دەدرێت.
داوای لەهاوڵاتیانیش کرد هەر بەرزکردنەوەیەکی نرخیان بینی، لیژنەکانیان ئاگادار بکەنەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان