رادیۆی دەنگ
دوای کەمبونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێم بە کاریگەریی هێرشەکانی سەر ئێران، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان دەڵێت: کارەبای نیشتمانی بە نزیکەی ٦٥٪ لە سنورەکەدا کەمبوەتەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبای هەرێم ئەمڕۆ رایانگەیاند بەهۆی هێرشی سەر ئێران، كۆمپانیای داناگاز، هەناردەکردنی گازی سروشتیی لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا راگرتوە، بەو هۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی ٢٥٠٠ بۆ ٣٠٠٠ مێگاوات كەمبوەتەوە.
ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، لەبارەی لێکەوتەی ئەم بڕیارە بۆ گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: لەگەرمیانیش هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی کوردستان بارودۆخی کارەبا نائاساییە.
وتیشی: تاوەکو ئێستا پێدانی کارەبای نیشتمانی بەڕێژەی ٦٥٪ لە ناوچەکەمان کەمبوەتەوە.
دەشڵێت: بڕە کارەبای دابینکراوی ئەمڕۆی گەرمیان ٥۰ مێگاوات بوە، لەکاتێکدا پێرێ بڕەکە ۱٥۰ مێگاوات بوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-