رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی موشەکێک لە ناوچەی داودەی گەرمیان کەوتەخوارەوە، بەرپرسێکی پێشمەرگە دەڵێت: هیچ زیانێکی نەبوە، لەبارەی مەترسی لەسەر ناوچەکەش دەڵێت: ئامادەین بۆ هەمو پێشهاتێک.
بەرپرسەکەی پێشمەرگە لە گەرمیان نەیویست ناوی بهێنرێت، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ئەو موشەکەی ئەمڕۆ کە نزیک ناوچەی داودە کەوتە خوارەوە، هیچ مەترسیەکی نەبوە، چونکە تەنها بەشە بێ زیانەکەی بوە کە کەوتە خوارەوە.
وتیشی: هیچ مەترسییەک لەسەر ناوچەکە نییە، بەڵام ئێمە وەکو هێزەکانمان ئامادەین بۆ هەمو پێشهاتێک.
بەوتەی ئەو بەرپرسەی پێشمەرگە، "هێزەکانمان لە ئەرکدان، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی نائاسایی نییە".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان