رادیۆی دەنگ
سەرۆکی شارەوانی رزگاریی دەڵێت: ئەگەر بارانێکی بەلێزمە ببارێت، زیاتر مەترسی لەسەر کەلار دروست دەبێت، بۆیە دەبێت رێڕەوە ئاوییەکان پاکبکرێنەوە.
ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی رزگاریی، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: دەشتایەکی گەورەمان هەیە و لەکاتی بارانی بەلێزمەدا باراناوەکەی بە ئاسانی چارەسەر ناکرێت، بەڵکو چارەسەری بنەڕەتی ئەوەیە چەمەکان گەورە بکرێنەوە و رێڕەوە ئاوییەکان پاکبکرێنەوە.
وتیشی: ئاوەکە لەسەروی قەزای رزگارییەوە بەلای گەڕەکی نەوژین ستییەوە بۆ کەلار دێتە خوارەوە، ئەگەر بارانێکی بەلێزمە ببارێت لە کەلار ئاو بەرز دەبێتەوە و حاڵەتەکەش بۆ کەلار زیاتر مەترسیدارە.
بەوتەی سەرۆکی شارەوانی رزگاریی، "سروشت بەری ناگیرێ، ئەبێت رێگای بۆ چۆڵکەیت بۆ ئەوەی بڕوات".
ئەم قسانەش دوای ئەوەهات کە چەند ساڵێکە بەهۆی بارانی بەلێزمەوە حاڵەتی دروستبونی لافاو لە رزگاریی و کەلار رودەدات و زیانی بەرچاویان هەبوە.
ئەم هەفتەیەش لیژنەیەکی ئیدارەی گەرمیان سەردانی چەمە وەرزییەکانی سەروی کەلار و رزگاریی کرد بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی بەربەستەکان و چارەسەری لافاو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان