رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەری دواناوەندیی ئیسلامیی لە كەلار دەڵێت وەزارەتی خوێندنی باڵا خوێندكارمان لە زانکۆدا وەرناگرێت، چونكە قوتابخانەکەمان سەر بە وەزارەتی پەروەردە نییە.
عیسام محەمەد، بەڕێوبەری دواناوەندیی ئیسلامی لە كەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: خوێندكارانی دواناوەندییەكەمان كە خوێندن تەواو دەکەن، دەچنە بەشی شەریعە، بەڵام ئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگاداری كردوینەتەوە كە چی دیکە خوێندكارەكانمان وەرناگرێت.
دەشڵێت: هۆكارەكەی ئەوەیە پێیانوتوین كە دەبێت قوتابخانەکەمان بخرێنە سەر وەزارەتی پەروەردە، لەکاتێکدا ئێمە سەر بە وەزارەتی ئەوقافین.
وتیش: پێیان راگەیاندوین کە ئەوان مامەڵە لەگەڵ دەرچوانی وەزارەتی پەروەردە دەكەن نەك وەزارەتی ئەوقاف
بەوتەی بەڕێوبەری دواناوەندیی ئیسلامیی کەلار، هەوڵێکی زۆریانداوە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە، بەڵام وەکخۆی وتی: "تائێستا وەزارەتی خوێندنی باڵا رەزامەندی نەداوە".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان