رادیۆی دەنگ
وابڕیاربو به درێژى روبارى سیروان كه خۆى له 6 زۆن ده‌بینێته‌وه، كۆرنیش دروست بكرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ته‌نها له یه‌ك زۆنیدا كاركراوه، بەڕێوبەری وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هه‌ندێك له زۆنه‌كان هێشتا لهڕێكارىی ئیدارییدان.
هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: زۆنهكانى روبارى سیروان خۆى له 6 زۆن ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و باخانه‌ى كه هه‌ن له‌و سنوره، زۆنى یه‌ك جیاكرایه‌وه و ئێستا 5 زۆنه.
وتیشى: له زۆنى دو كار له كۆرنیشهكه كراوه و زۆنى سێش بناغه‌كه‌ى دانراوه، به‌ڵام زۆنى 4 و 5 دراوه به كۆمپانیا و له رێكارى ئیداریدایه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به كاره‌كان بكات.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: زۆنی 6 دراوه به كۆمپانیا و كاركردن ده‌ستیپێكردوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا له كۆڕنیشه‌كه كارى نه‌كردوه، هۆكاره‌كه‌یشى ئه‌وه‌یە هێشتا کۆمپانیا لەگەڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى کە زەویەکانیان بەر ئەو زۆنە دەکەوێت، له رێكهوتندان؛ دوای ئەوە سنورى زۆنەکە دیارییکرا، كاركردن تێیدا دهستپێدەکات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان