رادیۆی دەنگ
لەماوەی مانگێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم ٣ پۆستی لەسەر بەنداو و پۆندەکانی گەرمیان کردوە، ئەمەش هاوکاتە بەو رەخنانەی کە لێی دەگیرێت بەوەی لە سنوری هەولێر بەنداو و پۆندی زیاتر دروستدەکات هەتا سنوری گەرمیان و سلێمانی.
بەپێی بەدواداچونەکانی رادیۆی دەنگ، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی، ئەمڕۆ ٧ـی کانونی دوەم، پۆستێکی لەبارەی پۆندی سەرقزڵ لە گەرمیان کردوە، رۆژی ٣٠ و رۆژی ١٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥ـیش، دو پۆستی تری لەسەر بەنداوەکانی باوەنور و باوەشاسوار لە گەرمیان کردبو.
لەبەرامبەریشدا لەم ماوەیەدا دو پۆستی لەسەر بەنداوەکانی سنوری هەولێر کردوە.
ئەم پۆستانە هاوکاتە بەو رەخنانەی کە لە حکومەتی هەرێم دەگیرێت بەوەی لە دروستکردنی بەنداو و پۆنددا گرنگی زیاتر بە سنوری هەولێر دەدات، بەشێوەیەک لەو پارێزگایەدا لە ساڵی ٢٠٢٣ـوە ١٨ پرۆژەی بەنداو و پۆند بڕیاریان لێدراوە و بەشێکی بەرچاویان تەواو بون، لەکاتێکدا لە گەرمیان بەنداوی باوەنور نزیکەی ١٠ ساڵە تەواو نەکراوە و پۆند و بەنداوەکانی تریش بەهەمانشێوە بەهۆی قەیرانی دارایی و نەختینەوە یان لەکار وەستاون، یاخود تەواونەکراون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان: دژ بە هاتنی تەماتەی قاچاغ رێکاری یاسایی دەگرینەبەر
-
-
هەواڵنەبونی پارە هەڵمەتی رێگری لە تای خوێنبەربونی لەگەرمیان پەکخستوە
-
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵسەرەڕای دابەشکردنی ٤٠٠ خان بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات لەناو رزگاریی بەردەوامە
-
زۆرترین بینراوەکان