رادیۆی دەنگ
لە کەلار وتەبێژ و بەرپرسی راگەیاندنی دامودەزگا حکومییەکان، بە بنەماکانی شێوازی مامەڵەی پیشەییانە لەگەڵ رۆژنامەنوسان و پێدانی زانیاریی پێیان، راهێنانیان پێکرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە (٧/ ١/ ٢٠٢٦)، رادیۆی دەنگ لەچوارچێوەی پرۆژەیەکی بۆ برەودان بە رۆژنامەوانی مافەکانی مرۆڤ و ژنان و چاودێریی حکومەتی خۆجێی، لە رێگەی یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیانـی سەر بە رادیۆکەوە، هەستا بە ئەنجامدانی راهێنانێک.
لە راهێنانەکەدا کە ژمارەیەک لە وتەبێژ و بەرپرسی راگەیاندنی دامودەزگا حکومییەکانی سنوری گەرمیان ئامادە بون، راهێنان ئەنجامدرا لەبارەی ئەوەی چۆن مامەڵەیەکی دروست لەگەڵ میدیاکاراندا بکەن و زانیاریی پێویست بۆ ئەوان و لەڕێگەی ئەوانیشەوە بۆ هاوڵاتیان.
راهێنانەکە لەلایەن م. دەشتی عەلی، پسپۆڕی بواری میدیاوە پێشکەشکرا و تیایدا لەڕوی تیۆرییەوە بەشداران ئاشناکران بە بنەما سەرەکییەکانی مامەڵەی دروست و شەفافانە لەگەڵ میدیا و باسکردنی لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکان. پاشان لەگەڵ بەشداراندا گفتوگۆ لەبارەی ئەم بابەتەوە کرا.
دواتر بەشداران لەڕێگەی کاری گروپەوە، خۆیان هەستان بەدیارییکردنی گرنگترین ئەو خاڵانەی کە وەکو بنەما پێویستە لەم پەیوەندییەدا رەچاوبکرێت، هەروەها باسکردنی گرنگترین ئەو ئالەنگاریی و کێشانەی لەمڕوەوە دێنە ئاراوە.
دواتر سەرجەمی ئەو خاڵانەی گەڵاڵە کرابون، پێشکەشکران و بەکۆی گشتی لەلایەن بەشدارانەوە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-
زۆرترین بینراوەکان