رادیۆی دەنگ
دو گرنگترین پۆستی قەزای کەلار کە گەورەترین قەزای پارێزگای سلێمانییە، بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێت، یەکێکیان ساڵێک و ئەوەکەی تریان زیاتر لە ٣ مانگە.
لەدوای خانەنشینبونی قایمقامی پێشوی کەلار- شەهاب ئەحمەد لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ـەوە، پۆستەکە بەشێوەی وەکالەت درا بە جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری کارگێڕیی- عارف عادل.
هاوکات ماوەی ٣ مانگیشە بەهۆی خۆ کاندیدکردنی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پاشان سەرکەوتنی سەرۆکی شارەوانی کەلار- ئەکرەم ساڵحەوە، ئەو پۆستە بە وەکالەت لەلایەن جێگرەکەی- سەلام عوسمان بەڕێوەدەبرێت.
بەپێی زانیارییەکانی دەنگ، بە وەکالەت هێشتنەوەی پۆستی قایمقامی کەلار بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو پۆستە بەرکەوتەی گۆڕان بوە و یەکێتی نایەوێت بیداتەوە بە گۆڕان، بەڵام لەسەر ئەم پرسە هیچ گفتوگۆ و بڕیارێکیان نەداوە، بەڵکو پرسەکە بەهەڵواسراویی ماوەتەوە.
هەرچی پۆستی سەرۆکی شارەوانییشە، ئەگەرچی بەرکەوتەی یەکێتی نیشتمانییە و لەلایەن قوباد تاڵەبانی- جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمیشەوە بڕیاری دانانی بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار- سامان رەحیم دراوە، بەڵام تائێستا ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکراوە.
بەمپێیەش کەلار کە بەپێی دواین سەرژمێریی گشتیی گەورەترین قەزای سنوری پارێزگای سلێمانییە، دو لە
گرنگترین پۆستەکانی بەشێوەی وەکالەت بەڕێوەدەبرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان