رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی كاسبكار و بەقاڵەكانی رزگاریی بەهۆی گواستنەوەی بۆ جێگایەكی نوێ گردبونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی، سەرۆكی شارەوانی قەزاكە دەڵێت: شوێنە کۆنەکەیان نەگونجاو بو.
هەفتەی رابردو، بەقاڵەكانی قەزای رزگاریی جێگاكەیان لە ناو بازاڕەوە گوازرایەوە بۆ گەراجێكی ئۆتۆمبێل كە چەندین ساڵە دروستكراوە و بەكارناهێنرێت، ئەمەش وایكرد ناڕەزایەتی دەرببڕن.
لەبارەی ئەو ناڕەزایەتییانەوە، ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانی رزگاریی، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: 15 رۆژ پێش ئەوەی بگوازرێنەوە، بەقاڵەکانمان ئاگاداركردونەتەوە، هاوکات جێگە تازەکەیان پاكوخاوێنە و جێگیرە و هیچ گرفتێكی نیە.
لەبارەی هۆکاری گواستنەوەیانەوە، وتی: هۆكاری گواستنەوەیان خراپی شوێنەكەیان بوە، چونكە شوێنەکەیان نەگونجاو بو و رێڕەوی لافاوە و هەمو ساڵێك گرفتمان بۆ دروستدەکات.
دەربارەی گلەیی بەقاڵەکان لە شوێنی راوەستانیان، سەرۆکی شارەوانی رزگاریی باسی لەوەكرد: دابەشكردنی شوێنەکانیان لە ناو گەراجەكەدا بە تیروپشك بوە، ناشگونجێت هەمویان لای دەرگاكەوە دابنێین.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان