رادیۆی دەنگ
به‌هۆى خه‌رجنه‌كردنى موچه‌ى مانگه‌كانى 11 و 12ـی ساڵی پارەوە، جارێكى دیكه ده‌نگۆى بایكۆتكردن هه‌یه له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه، ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازیی گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: چاوه‌ڕوانى بڕیاری كۆبونه‌وه‌یەکی ئهنجومهنهكهین.
نه‌به‌رد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازیی له گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بڕیارە كۆبونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجومه‌نه‌كانى سه‌رانسه‌ریی بكرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه.
وتیشى: هه‌ركات كۆبونه‌وه‌كه كرا بڕیارده‌درێت مامۆستا سه‌رپشك بكرێت كه بایكۆت بكات یان نا یاخود داواكاریی چیه، بۆیه چاوه‌ڕوانی ئەنجامدانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌ین.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەدوێنێوە دەنگۆی ئەوە بە چڕی بڵاوبوەتەوە کە مامۆستایان و فەرمانبەران لە سنوری سلێمانی بایکۆتی دەوام دەکەن بەهۆی خەرجنەکردن و بێ سۆراغ بونی موچەی دو مانگی ساڵی پاریانەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
زۆرترین بینراوەکان