رادیۆی ده‌نگ
رادیۆی دەنگ بە پاڵپشتی سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموکراسیی NED، ده‌یه‌مین وه‌رزی پێشبڕکێی رۆژنامەوانیی مافەکانی مرۆڤ تایبەت بەو راپۆرتە رۆژنامەوانیانەی پەیوەندیدارن بە مافەکانی مرۆڤەوە، ئەنجام دەدات.
رۆژنامه‌نوسانى هه‌رێمى كوردستان و له ده‌زگا رۆژنامه‌وانیه جیاوازه‌كانى: (خوێنراو، بیستراو، بینراو و ئه‌لیكترۆنى)، ده‌توانن له‌م پێشبڕكێیه‌دا به‌شداریی بكه‌ن به راپۆرته رۆژنامهوانیهكانیان، به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌م مه‌رجانه‌ى لایخواره‌وه:
1. به‌شداریی ته‌نها بۆ راپۆرتى رۆژنامه‌وانییه و ژانره‌كانى تر‌ى وه‌كو (دیدار، راپۆرتهههواڵ، به‌ڵگه‌فیلم و.. هتد) ناگرێته‌وه.
2. راپۆرتەکە بە زمانی کوردیی بێت و لە دەزگایەکی راگەیاندندا لەماوەی ساڵی 2025ـدا بڵاو بوبێته‌وه.
3. راپۆرتەکە پەیوەندیداربێت بە پرسێك له پرسه‌كانى مافەکانی مرۆڤەوە.
4. ئاساییە ئەگەر راپۆرتەکە لەلایەن (2) رۆژنامەنوس یان زیاترەوە ئامادەکرابێت، بەڵام هه‌ر رۆژنامهنوسهى ده‌توانێت تەنها بە (1) یه‌ك راپۆرت بەشداریی بکات.
5. بەشداربو لەگەڵ رەوانەکردنی راپۆرتەکەدا، لینکی ئەلیکترۆنی راپۆرتەکە بنێرێت، یان کۆپییەکی ئەو راپۆرتەی کە لە دەزگا رۆژنامەوانییەکەدا بڵاوبوەتەوە.
6. دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتن و بەشدارییپێكردنى راپۆرتەکانتان، رێكه‌وتى (15ـى شوباتى 2026)ـە.
بەشداران دەتوانن بەشدارییەکانیان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە:
Peshbrke.radiodang@gmail.com
بۆ هەر پرسیار و زانیارییەک دەتوانن پەیوەندیی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن:
07719915050
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-
-
پرۆژەسەرۆکی زانکۆی گەرمیان: 12 بەشی نوێمان کردوەتەوە و کێشەی دانپێدانانیش سیاسییە
-
زۆرترین بینراوەکان