رادیۆی دەنگ
بڕیاربو شاندێك بۆ بەدواداچونی پرسی دانپێدانانى زانكۆى گه‌رمیان بڕۆنه به‌غداد، به‌ڵام ئه‌و شانده نه‌ڕۆشتوه، سه‌رۆكى زانكۆى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: چاوه‌ڕانى پێكهێنانى حکومه‌تى نوێى عێراقین.
د.ئاراس فه‌ریق زه‌ینه‌ڵ، سه‌رۆكى زانكۆى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بڕیاربو لەم مانگەدا شاندێک بەمەبەستی داننان بە زانکۆی گەرمیان بچێتە بەغدا، بەڵام ئەو سەردانە ئەنجام نەدرا.
وتیشى: به‌هۆی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حكومه‌تی عێراق، بۆیه سەردانەکەمان دواخستوە و چاوه‌ڕانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقین، بێگومان له ساڵى نوێ‌دا ده‌ست به كاره‌كانمان ده‌كه‌ین و سه‌ردان ده‌كه‌ین.
ده‌شڵێت: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌به‌رده‌وامى له‌سه‌رهێڵین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تمان بۆ بەدواداچونی ئەو پرسە.
زانکۆی گەرمیان دوای نزیکەی 15 ساڵ لە دامەزراندنی، بەڵام تائێستا لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە دانپێدانراو نییە، هۆکارەکەیشی بەوتەی بەرپرسان، ئەوەیە زانکۆکە کە خۆی لە پارێزگای سلێمانییە، لقی لە پارێزگای دیکە هەیە کە مەبەست لێی کۆلێژەکانی قەزای خانەقینە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان