رادیۆی دەنگ
له ساڵى 2014ـەوه بهكاریگهریی قه‌یرانى دارایی تاوه‌كو ئێستا، بیناى قوتابخانه له قه‌زاى رزگاریی دروست نه‌كراوه، چالاكوانێكیش ده‌ڵێت ژماره‌ى خوێندكار رۆژ دواى رۆژ زیاد ده‌كات و قوتابخانه‌كان به‌ره‌و سێ ده‌وامى ده‌ڕۆن.
سه‌ریاس ئیبراهیم، چالاكوان و مامۆستا له قه‌زاى رزگاریی بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: 11 ساڵە هیچ بینایەکی قوتابخانه لە قەزاکەماندا لەلایەن حکومەتەوە دروستنه‌كراوه.
وتیشى: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا کە بینا دروست ناكرێت، ژماره‌ى قوتابیش رۆژ دواى رۆژ زیاتر ده‌بێت، به‌شێكى قوتابی و خوێندکاری لادێكانیش دێنه قهزاکەمان، ئه‌مه‌ش وایكردوه لۆدێكى زۆر دروست ببێت و ده‌وامى قوتابخانەکان به‌ره‌و سێ ده‌وامى هه‌نگاوبنێت.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: سه‌ربارى ئه‌وه‌ش، به‌شێكى زۆرى بیناى ناوه‌نده‌كان كۆنن و شێوه‌یان له زیندان ده‌چێت بۆ فێرخواز.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى قه‌زاكه پێویستى به چه‌ند بینا ده‌بێت له ئێستادا، سه‌ریاس ئیبراهیم، ده‌شڵێت: داتایه‌كى وا به‌رده‌ست نیه بۆ ئه‌و مه‌به‌ستە، پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ بكرێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى گشتى قه‌زاكه پێویستى به 10 بینا هه‌یه به 2 ده‌وامیشه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری ئاوی کەلار: گرفتی دابەشکردنی ئاومان چارەسەرکرد
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر دۆخی دەروازەی پەروێزخان
-
-
هەواڵکارەبا گرفتی دابەشکردنی ئاوی لەکەلار دروستکردوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری ناحیەی قۆرەتو: سەردانی گوندە سنورییەکان مەکەن
-
-
هەواڵلەیەک ساڵدا زیاتر لە 400 حاڵەتی شەڕکردن لە گەرمیان تۆمارکراوە
-
زۆرترین بینراوەکان