رادیۆی دەنگ
ساڵى رابردو له گه‌رمیان وەکو تاقیکردنەوە زه‌عفه‌ران چێنرا تا بزانرێت گونجاوه له ناوچه‌كه به‌رهه‌م بهێنرێت، كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ده‌ڵێت: تاقیکردنەوەکە سه‌ركه‌وتو بوه.
ستار عه‌لى، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ساڵى رابردو بە هاوکاری رێکخراوی جایکای چینی. به‌رهه‌مى زه‌عفه‌رانمان چاند بەشێوەی ئەزمونیی، بۆ ئەوەی بزانین تاچه‌ند گونجاوه بۆ ناوچه‌كه، ئەوەبو سەرکەوتو بو و ئه‌مساڵیش جارێکی تر چاندمانه‌وه سه‌ركه‌وتو بو.
وتیشى: ئێستا داخڵ به توێژینه‌وه‌مان كردوه بۆئه‌وه‌ى بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت و له داهاتودا كارى زیاتری لەسەر بكه‌ین.
زەعفەران گوڵێکی بچوکی بە زۆریی رەنگ مۆرە، وەکو بەهارات بۆ بابەتی خواردەمەنی بەکاردەهێنرێت. ئەم بەهاراتە نرخێکی گرانی هەیە و خواستیشی لەسەر ئاستی جیهاندا زۆرە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان