رادیۆی دەنگ
وابڕیاربو ئامێرى ATM له قه‌زاى كفرى دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران ناچار نه‌بن بێنه كه‌لار بۆ وه‌رگرتنى موچه‌كانیان، قایمقامى قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێت: بڕیاره تاوه‌كو كۆتایی ساڵ ئه‌و ئامێرانه دابنرێن.
ساهر عه‌لى، قایمقامى قه‌زاى كفرى، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: كۆمپانیا هاتبون و 2 شوێنیان دیاریكردوه له ئێستادا، به‌ڵام به‌هۆى باران و لافاوه‌وه كارى له‌سه‌ر نه‌كرا وه‌كپێویست.
وتیشى: بڕیاره تاوه‌كو كۆتایی ساڵ و ده‌ستپێكى ساڵى نوێ ئه‌و ئامێرانه دابنرێن.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: هه‌ر له‌و 2 ئامێره ناوه‌ستین، به‌ڵكو ئامێرى دیكه بۆ قه‌زاكه زیاتر ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى موچه خۆران به كه‌مترین كات موچه‌كانیان وه‌ربگرن و ناچار نەبن رو لە شاری دیکە بکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان