رادیۆی دەنگ
لەکەلار كاركردن له روپێوییكردنى زه‌وى ئه‌و جوتیارانه ده‌ستیپێكردوه كه به‌ر زه‌وى فه‌رمانبه‌ران كه‌وتوه، به‌ڵام كاره‌كان به‌سستى ده‌ڕوات، هۆكاره‌كه‌شى دابیننەکردنی بڕی 41 ملیۆن دینارە.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگ، ئه‌و ستافه‌ى كه روپێوى زه‌وى ئه‌و جوتیارانه ده‌كه‌ن كه زه‌وییه‌كانیان به‌ر زه‌وى فه‌رمانبه‌ران كه‌وتوه له كه‌لار، ته‌نها 41 ملیۆن دیناریان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كان خێراتر بكرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه، شادییه حسێن، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان له لێدوانێكى پێشوتریدا بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ده‌رخسته‌یان داوه به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بودجه بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌رخان بكرێت چ بۆ ستافهكهى چ بۆ دابینكردنى پێداویستیه‌كان، به‌ڵام هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان بۆ ته‌رخان نه‌كراوه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌گه‌ر پاره ته‌رخان بكرێت ئه‌وه ته‌نها له ماوه‌ى 2 مانگدا هه‌مو كاره‌كان ته‌واو ده‌بن.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان