رادیۆی دەنگ
بڕیارە بۆ جێگەی ئەکرەم ساڵح، سامان رەحیم بە سەرۆکی شارەوانی کەلار دەستبەکار بێت، لە کۆبونەوەیەکی جێگری سەرۆکی حکومەت و شاندێکی ئیدارەی گەرمیان، پرسەکە یەکلاکراوەتەوە.
ئیدارەی گەرمیان دوێنێ بڵاویکردەوە: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە شاری سلێمانی لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، نوێنەری جێگری سەرۆکی حکومەت لەگەرمیان، بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان، بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانی گەرمیان و سەرۆکی شارەوانی کەلار کۆبوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردراوە بە دانانی سامان رەحیم- بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار، بە سەرۆکی نوێی شارەوانی کەلار، ئەویش لەجێگەی ئەکرەم ساڵح- سەرۆکی ئێستای شارەوانییەکە کە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
بڕیاریشە لەمڕۆوە نوسراو ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و ئەنجومەنی وەزیران بکرێت بەمەبەستی دەرکردنی فەرمانی کارگێڕیی پێویست بۆ ئەم گۆڕانکارییە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان