رادیۆی دەنگ
وابڕیاربو هێڵى گواستنه‌وه بۆ گەڕەکە نوێیەکانی کەلار "سیتیه‌كان" دابنرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دانه‌نراوه، بەڕێوبەری گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: نوسراوی ره‌زامه‌ندى دانانى ئه‌و هێڵانه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له رێكارهكانیداین.
لەمانگی ئابی ئەمساڵ، قایمقامیەتی قەزای کەلار و بەڕێوبەرایەتی گواستنەوەی گەرمیان، بڕیاریدا هێڵی مینی پاس بۆ گەڕەکە نوێیەکانی کەلار "سیتییەکان" دابنرێت، بۆ ئەو مەبەستەش داواکاریی نێردرا بۆ وەزارەتی گواستنەوە بەمەبەستی رەزامەندیی پیشاندان لەسەری.
ئیدریس مسته‌فا، به‌رێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: نوسراوی ره‌زامه‌ندى دانانى ئه‌و هێڵانە بۆ سیتییه‌كان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له رێكارى دانانى ئۆتۆمبێلین بۆیان.
وتیشى: له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه ده‌ستمان به رێكاره‌كان كردوه كه له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى وه‌ك هاتوچۆ و قایمقامیه‌تى كه‌لار و سه‌ندیكاى كرێكاران پێكهاتوه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ئه‌و هێڵانە ده‌كرێنەوە و ده‌خرێته خزمه‌تی هاوڵاتیانه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان