رادیۆی دەنگ
لە گەرمیان نزیكەی 200 نەخۆشی تالاسیما بونیان هەیە و تائێستاش سەنتەرێكی تایبەتیان نییە، بۆیە ئەو نەخۆشانە مانگانە بە ناچاری بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی سلێمانی دەكەن، نوێنەرێكیشیان دەڵێت: هاتوچۆ ماندوی کردوین.
محەمەد مستەفا، نوێنەری نەخۆشانی تالاسیما لە گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەكرد: نزیكەی ٢٠٠ نەخۆش دەبن و هەركەسەو بەپێی باری نەخۆشیەكەی سەردانی سلێمانی دەكات، كەسی وایان تێدایە مانگی دو جار دەبێت بڕواتە سلێمانی بۆ وەرگرتنی خوێن.
دەشڵێت: بڕینی ئەم رێگا دورە بۆ ئێمە زۆر سەختە و ماندوی کردوین، جگە لە بارگرانی خەرجیەکەیشی.
لەبەرامبەردا، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، باس لە بونی پلانی کردنەوەی سەنتەرێک دەکات.
ئازاد حەمە فەرەج، بە رادیۆی دەنگی وت: لەپلانماندایە سەنتەرێكی تایبەت بە نەخۆشانی تالاسیما لە گەرمیان بكەینەوە.
بەڵام نوێنەری نەخۆشانی تالاسیما لەگەرمیان، بێئومێد بو لەوبارەیەوە.
وتی: لە ساڵی 2019ـەوە ئێمە داوا دەكەین سەنتەرێكی تایبەتمان بۆ بكەنەوە، بەڵام هیچ وەڵامێكمان نەدراوەتەوە و هەر بە دەمیی پێمان وتراوە دەكرێت، کەچی هیچ نەکراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان