رادیۆی دەنگ
دواى ئه‌وه‌ى واباسكرا لیستێكى تایبه‌تى پێشمه‌رگه‌ى دێرین گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى له قه‌زاى كفرى و رزگاریی، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه ده‌ڵێت: شتى له‌وشێوه‌یه نیه.
به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: دواى ئه‌وه‌ى ساڵى 2024 ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا به دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا، لیستی ناوی هیچ چین و توێژێکی جیاوازمان بۆ نه‌هاتوه بۆ ئه‌وه‌ى زەویان پێبدرێت.
ده‌شڵێت: ئەوەی هەیە ئەوە‌یه دواى وردبینیكردن هه‌ر جاره‌و وه‌جبەیەک ناومان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه 500 بۆ 1000 ناو ده‌بێت.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: هیچ لیستێكمان بۆ نه‌هاتوه تایبه‌ت كه حزب و لایه‌نێك ناردبێتى، چونكه ئێمه كار له‌سه‌ر نوسراوى فه‌رمى ده‌كه‌ین كه بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه و ئه‌وه‌ى میلاكى حكومه‌ت بێت زه‌وى پێده‌درێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: هاوشێوه‌ى سه‌ندیكا و توێژە‌كانى دیكه، ساڵانى رابردو لیستێك ناومان بۆ هات له‌لایه‌ن حزبێكى سیاسیه‌وه كارمان له‌سه‌ر نه‌كردوه و زه‌وی به‌رده‌ست نه‌بوه پێیان بدرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان