رادیۆی دەنگ
بڕیار بو خولێکی پێداگۆجی لە زانکۆی گەرمیان بکرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەکراوەتەوە، بەرپرسێکی زانکۆی گەرمیانیش دەڵێت: لەبەر بەشداربوانی خولەکە دوامان خستوە و بڕیارە لەم مانگەدا بکرێتەوە.
چەند هەڵگرێکی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە گەرمیان، بە رادیۆی دەنگیان راگەیاند: بۆ پێدانی نازناوی زانستی پێیان، دەبێت بەشداربن لە خولی پێداگۆجی، بڕیار بو خولەکە مانگی ٨ـی ئەمساڵ بکرێتەوە، بەڵام نزیکەی ٥ مانگ تێپەڕیوە و نەکراوەتەوە.
عومەر مەحمود، بەڕێوبەری سەنتەری راهێنان و پێداگۆجی پەرەپێدانی ئەکادیمی لە زانکۆی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: بۆ ساڵانی پێشو، گروپێک یان دو گروپمان دەکردەوە، بەڵام لەم چەند ساڵەی دوایدا رێژەیەکی زۆر خوێندکار لە خوێندنی ماستەر و دکتۆرا وەرگیران، بۆیە لۆدێکی زۆر لەسەر ئێمە و زانکۆکانی کوردستان دروست بو.
وتیشی: خولەکە ٦ مانگە و پێمانخۆشبو ئەو کەسانەی لەگەرمیانن هەر لێرە خولەکە ببینن، نەک بەرێگادا بچن بۆ شارەکانی تر، چونکە ئەبێت هەفتەی چەند رۆژێک دەوام بکەن.
دەشڵێت: بەپێی رێنماییەکان ۲٥ بۆ ۳٥ کەس دەکرێتە گروپێک، لای ئێمە ئێستا دو گروپی تەواو ئامادەن و سەرقاڵین ناوی زیاتر تۆماربکەین و بیانکەینە سێ گروپ، ئەو بڕیارەش وایکردوە دەستپێکردنی پرۆسەکە دوابکەوێت.
دەشڵێت: نوسراومان ئاڕاستەی وەزارەت کردوە بۆ ئەوەی ۱٤ـی ۱۲ خولەکە بکرێتەوە بۆ دو گروپ، پێشبینی دەکەم لەکۆتایی ئەم مانگەدا یان سەرەتای مانگی ۱ـی ٢٠٢٦ بکرێتەوە، ئەوەش بەهۆی رێکاری ئیدارییەوە.
بەرپرسەکەی زانکۆی گەرمیان، ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە بەهۆی چەند کەسێکەوە خولەکە دواخرابێت، وتی: تەنها لەبەر ئەوە دوامانخستوە کە ئەو کەسانە هەفتەی سێ ڕۆژ بەم قەیرانە بۆ بڕۆنە شارەکانی تر، بۆ لەگەرمیان خولەکە ئەنجام نەدەن؟ئەمە جگە لەوەش خەڵکیتر رۆژانە ناو دەنوسێت، ئەگەر ئێمە ئێستا خولەکەش بکەینەوە، دوای نزیکەی ٨ مانگی دیکە خولێکی دیکە دەتوانین بکەینەوە.
پێداگۆجی، خولێکە بۆ ئەو کەسانەی هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دکتۆران، ئەوان بۆ ئەوەی نازناوی زانستی وەرگرن، دەبێت بۆ ماوەی ٦ مانگ ئەم خولە ببینن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵقایمقامی کەلار: ئامادەکاریی پێویستمان بۆ لافاو کردوە و تائێستا دۆخەکە باشە
-
-
هەواڵلەکەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی مێردەکەی بڕی
-
-
هەواڵباوەنوریش ئامێری راکێشانی پارەی تیا نییە
-
-
هەواڵلەگەرمیان دهست به دابهشكردنى زهوى دهكرێت
-
-
هەواڵسێ مانگە ئامێرەکان پەکیان کەوتوە؛ کۆمپانیایەک کێشە بۆ سەنتەری گورچیلەی کەلار دروستدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان