رادیۆی دەنگ
قایمقامی قەزای کەلار ئاشکرای دەکات ئەوەی ئامادەکاریی و هەنگاوی پێویست بێت ناویانە بۆ روبەڕوبونەوەی لافاو، دەشڵێت: تیمەکانمان بەشێوەیەکی مەیدانی لەناو شاردان.
عارف عادل، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: تیمەکانمان دابەشکردوە، رێرەوەکانی ئاومان پاککردوەتەوە، لەئێستادا لەناو شاردا لە گەڕانداین.
وتیشی: "ئەوەی لەتواناماندابێت چارەسەری دەکەین، ئەوی تریش لایخوایە و کارەساتی سروشتیش لەدەسەڵاتی مرۆڤدا نییە، بەڵام ئەوەی پێویستبوە کردومانە".
باسی لەوەشکرد ئاگاداری ئەو ئۆتۆمبێلانەمان کردوە کە لەناو چەم و دۆڵەکاندا بەجێیان هێشتوە، بۆ ئەوەی بێن ئۆتۆمبیلەکانیان دەربکەن.
بەوتەی قایمقامی کەلار، تاوەکو ئێستا مەترسی لەسەر شارەکە نییە، بەڵام ئەگەر باران زیاتر ببارێت ئەگەر هەیە ئاو کۆبێتەوە و گرفت دروست بکات.
لەبارەی ئەوەی بەهۆکاری ئەم شەپۆلەوە پشوی فەرمی رادەگەیەنرێت یان نا، قایمقامی قەزای کەلار دەڵێت: چاوەڕێین بزانین دۆخەکە چی لێدێت، لەکاتی پێویستدا کۆبونەوە دەکەین و بڕیارێک دەدەین لە سودی هاوڵاتیاندا بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان