رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەری گشتی شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان ئاشکرای دەکات له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست به دابه‌شكردنى زه‌وى ده‌كرێت بەسەر فەرمانبەراندا.
به‌رزان كه‌ریم، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: لە هەفتەی داهاتو لە قەزاکانی کفری و رزگاریی دەست بە پرۆسەکە دەکرێت، له قۆناغى یه‌كه‌مدا زیاتر له 2 هه‌زار پارچه زه‌وى ئاماده‌یه بۆ دابه‌شكردن لەهەردو قەزاکە، به‌جۆرێك هه‌زارى ده‌كەوێتە قه‌زا كفرى و هەزارەکەی تریش لە قه‌زاى رزگارییە.
وتیشى: ئه‌گه‌ر شتێك نه‌یەتە پێشه‌وه، بریارمانداوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا له رێگه‌ى تیروپشكى ئه‌لیكترۆنیه‌وه ئه‌و زه‌ویانه دابه‌ش بكه‌ین، ئەویش به ئاماده‌بونى ئیداره‌ى گه‌رمیان و داواكارى گشتى گه‌رمیان و نوێنه‌رى هه‌ریه‌كه له قایمقامیه‌ته‌كانى كفرى و رزگاریی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان