رادیۆی دەنگ
له‌نێو سه‌نته‌رى گورچیله‌ى دەستکرد لەكهلار كۆمه‌ڵێك گرفت هه‌ن له ئامێره‌كان، به‌ڵام كۆمپانیا پابه‌ندى چاكکردنهوهیان نابێت، به‌ڕێوبه‌رى سه‌نته‌ره‌كه‌ش ده‌ڵێت: نوسراومان كردوه بۆ ئه‌و مه‌به‌ست، به‌ڵام وه‌ڵام نه‌دراوینه‌ته‌وه.
كاروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى سه‌نته‌رى گورچیله‌ی دەستکرد له كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: له ساڵى 2014ـه‌وه پرۆژه‌یه‌كى نیشتیمانى هه‌یه له حكومه‌تى ناوه‌ند و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، هه‌ر جارە و نزیكه‌ى 150 هه‌زار سێتى پشكنین و غه‌سلى گورچیله دابیندەکرێت.
وتیشى: هاوکات له رێگه‌ى كۆمپانیاى تایبه‌تمه‌نده‌وه ئامێره‌كانی تایبەت بە ششتنەوەی گورچیلە چاكده‌كرێته‌وه، پێشتر كۆمپانیایه‌ك پرۆژەکەی وەرگرتبو کە بەباشی کارەکانی دەکرد و کێشه‌مان نه‌بو، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ى كۆمپانیاى (سدرال) دهستبهكاربوە، پابهندییهكانى وه‌كخۆى جێبه‌جێ ناكات.
ده‌شڵێت: حاڵی حازر كێشه‌مان هه‌یه له هه‌ندێك لە ئامێره‌كاندا و کۆمپانیا بەدەممانەوە نایەت و هیچ پابەندییەکی نییە، بۆ ئەم مەبەستەش دوجار نوسراومان لەڕێگەی بەڕێوبەرایەتی گشتی ته‌ندروستى گه‌رمیانەوە کردوە بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، کەچی هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك نه‌بوه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئامێرى وامان هه‌یه 3 مانگه خراپ بوه، بەڵام کۆمپانیا نه‌هاتون چاكى بكه‌ن، هاوکات UPSـی هه‌مو سه‌نته‌ره‌كه خراپ بوه و پێویسته بگۆڕدرێت، کەچی کۆمپانیا نایەت بە دەممانەوە.
لایخۆشییەوە کاروان یاروەیس- ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: لەسەر ئەم پرسە نوسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی عێراق کردوە، بۆ ئەوەی کۆمپانیاکە پابەندبکەن بە چاککردنەوەی ئامێرەکان و جێبەجێکردنی پابەندییەکانی.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان