رادیۆی دەنگ
بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى ساڵێك ده‌بێت پۆستى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار پڕنه‌كراوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه به وه‌كالەت به‌ڕێوه ده‌برێت، ئیداره‌ى گه‌رمیانیش ئاماژە بەوەدەکات بڕیارێکی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هۆکارە.
چۆمان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: هۆكارى پڕنه‌كردنه‌وه‌ى پۆستى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار په‌یوه‌سته به بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه كه هه‌مو جۆرێک دامه‌زراندن و ئاڵگۆڕكردنی وه‌زیفى راگرتوه، ئه‌مه‌ش بوه به‌هۆكارى ئه‌وه‌ى نه‌توانرێت كه‌سێك بۆ ئەو پۆستە دابنرێت.
ده‌شڵێت: هەربۆیە و بەهۆکاری ئەو دۆخە، له ئێستادا ئه‌و پۆسته له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان بۆ كاروبارى كارگێڕیی به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان