رادیۆی دەنگ
دادگای تاوانەکانی کەرکوک/ گەرمیان سزای لەسێدارەدانی بۆ باوکێک دەرکرد کە سێ ساڵ پێش ئێستا کچەکەی خۆی کوشتبو.
ساڵی ۲۰۲۲ لە قەزای کفری، باوکێک دەچێتە قوتابخانە و سەردانی کچەکەی دەکات کە لەپۆلی ۷ـی بنەڕەتییە، بەبیانوی ئەوەی دەیبات بۆ پیاسە، لە قوتابخانە دەریکردوە و دواتر بردویەتی بۆ ماڵەوە و بە فیشەکێک کوشتویەتی.
دوای لێکۆڵینەوە و دەستگیرکردنی باوکەکە، ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی کەرکوک/ گەرمیان، دوا بڕیاری لەبارەی دۆسییەکەوە دا و سزای لەسێدارەدانی بۆ باوکی کچەکە دەرکرد.
بەوتەی پارێزەرێک، لە هەرێمی کوردستان سزای لەسێدارەدان جێبەجێ ناکرێت، بۆیە تاوانبارەکە تا هەتایە لە زینداندا دەمێنێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان