رادیۆی دەنگ
وابڕیاربو سه‌نته‌رێکی ئۆتیزم تایبه‌ت به‌و مناڵانهبكرێتهوه كه ته‌مه‌نیان سه‌روى 12 ساڵە، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڕێوبه‌رى چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: سەرقاڵی ئاماده‌كردنى بیناین.
ژیلوان عادل، به‌ڕێوبه‌رى گشتی چاودێریی و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له ئێستا سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ین بیناى په‌یمانگاى نابیستان كه مانگێكى تر چۆڵ ده‌بێت، نۆژه‌نى بكه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ دروستكردنى بینایه‌كى نوێ بۆ سه‌نته‌رى ئۆتیزمى ناحیه‌ى رزگاریی.
وتیشى: دواى ئه‌وه بڕیار ده‌ده‌ین كه به‌شێكى ته‌رخان بكه‌ین بۆ ئه‌و مناڵانه‌ى كه ئۆتیزمیان هەیە و ته‌مه‌نیان 12 ساڵ به‌سه‌ره‌وه‌یه.
بەپێی ئەو رێنماییانەی کە هەیە، سەنتەرە حکومییەکانی تایبەت بە ئۆتیزم، مناڵان هەتا تەمەنی 12 ساڵ وەردەگرێت و لەو تەمەنە بەسەرەوە وەرناگرێت، ئەمەش کێشەی بۆ ئەو خێزانانە دروستکردوە کە مناڵەکانیان تەمەنیان هەڵدەکشێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان: دژ بە هاتنی تەماتەی قاچاغ رێکاری یاسایی دەگرینەبەر
-
-
هەواڵنەبونی پارە هەڵمەتی رێگری لە تای خوێنبەربونی لەگەرمیان پەکخستوە
-
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵسەرەڕای دابەشکردنی ٤٠٠ خان بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات لەناو رزگاریی بەردەوامە
-
زۆرترین بینراوەکان