رادیۆی دەنگ
كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ده‌ڵێت: كاركردن له روپێوى كردنى زه‌وى جوتیاران كه به‌ر زه‌وى فه‌رمانبه‌رانی کەلار دەکەوێت ده‌ستى پێكردوه، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بونى بودجه‌وه كاره‌كان به سستى ده‌ڕوات.
شادییه حسێن، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: كاركردن له روپێوییكردنى زه‌وى ئه‌و جوتیارانه ده‌ستى پێكردوه كه زەویەکانیان دەدرێت بە فه‌رمانبه‌ران.
وتیشى: بەڵام پرۆسەکە سستە، هۆكارى ئەمەش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بودجه‌ى پێویست به‌رده‌ست نیه بۆ دابینكردنى پێداویستییه‌كان و هه‌قى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه كارده‌كه‌ن له دواى ده‌وامى فه‌رمى خۆیانه‌وه.
ده‌شڵێت: له ئێستادا فه‌رمانبه‌رانى به‌شى زەویوزارمان له كاتى ده‌وامى فه‌رمیدا كارده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ك پێویست نیه، چونكه دواى ده‌وامى فه‌رمى ناتوانن كاربكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و بودجه‌یه‌مان بۆ ته‌رخان بكرێت ئه‌وه كاره‌كان زۆر خێراتر ده‌بن.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌و زه‌ویانه‌ى به‌ر زه‌وى فه‌رمانبه‌ران كه‌وتوه خۆى له 7627 دۆنمدا ده‌بینێته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان