رادیۆی دەنگ
بەرپرسانی ئیداریی و چالاکوانانی قەزای رزگاریی، لەبارەی چۆنییەتی برەودان بە خزمەتگوزاریی قەزاکە و بەرەوپێشبردنی، گفتوگۆیان کرد.
گفتوگۆکە ئەمڕۆ (دوشەمە 24ـی 11ـی 2025) یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیانی سەر بە رادیۆی دەنگ پێی هەستا، ئەویش لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی رادیۆکە بە پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی NED ئەمریکی.
لە گفتوگۆکەدا کە لە ماڵی مەریەم لە قەزای رزگاریی بەڕێوەچو، هەریەکە لە قایمقامی قەزای رزگاریی و سەرۆکی شارەوانی رزگاریی و 10 چالاکوان و ئەکادیمی و مامۆستای قەزاکە بەشدارییان تێداکرد.
گفتوگۆکە هاوکات بو لەگەڵ بڕیاری بە قەزاکردنی رزگاریی، تیایدا باس لەوەکرا چۆن خزمەتگوزارییەکان لە قەزاکە ببرێتە پێشەوە و چ هەنگاوێک لەوبارەوە بنرێت؟
سەرەتا قایمقامی رزگاریی- جەمال ساڵح و سەرۆکی شارەوانی- ئەرسەلان ئەحمەد، پوختەیەکیان لەبارەی ئاستی خزمەتگوزاریی قەزاکە خستەڕو و ئاماژەیان بەو پلانانەدا کە دەیانەوێت لە داهاتودا کاری لەسەر بکەن.
پاشان هەریەکە لە بەشداران، تێبینی و سەرنج و رەخنە و پێشنیازی خۆیان خستەڕو لەبارەی خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکان و چۆنیەتی برەودان پێیان. لەمیانەی قسەکانیاندا، ئاماژەیان بە کۆمەڵێک پێشنیاز کرد بۆ کارکردن لەسەریان بۆ داهاتو، بۆ ئەوەی دۆخی خزمەتگوزاریی قەزاکە ببرێتە پێشەوە.
دواتر لەلایەن ئەو دو بەرپرسەوە وەڵامی پێویستی تێبینی و پرسیار و سەرنجی بەشداران درایەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-
-
هەواڵژمارەیەکی زۆری کارمەندانی پۆلیس دەوام ناکەن و لای فەرمانگەکان و بەرپرسانن
-
-
هەواڵهێشتا "بەنزینی ٨٥٠ دیناریی" نەگەیشتوەتە گەرمیان
-
-
هەواڵجوتیارانی گەرمیان هێشتا پارەی گەنمی ساڵی پاریان وەرنەگرتوە و پارەی ئەمساڵیشی هاتەسەر
-
زۆرترین بینراوەکان