رادیۆی دەنگ
گەنجێکی کەلاریی لە عەلوەی سلێمانی لەلایەن گەنجێکی ترەوە بە دەڕنەفیز کوژراوە و پۆلیسیش دەڵێت: بکوژەکە هەڵهاتوە.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، بە رادیۆی دەنگی وت: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە عەلوەی سلێمانی دو گەنج بوە بە شەڕیان و یەکێکیان ئەوەکەی تری کوشتوە بە لێدانی دەڕنەفیز.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، گەنجە کوژراوەکە خەڵکی کەلارە و ناوی (هێرش محەمەد کەریم)ـە.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ئاماژەی بەوەدا کە دوای روداوەکە بکوژەکە هەڵهاتوە و تائێستا دەستگیر نەکراوە.
وتیشی: هێشتا هۆکاری شەڕەکەیان نازانرێت و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان