رادیۆی دەنگ
گۆڕانكاریی بەردەوامی نرخی زێڕ و بەرزبونەوەی، كاریكردوەتەسەر هاوسەرگیریی گەنجان، سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی ئاینیش جەخت دەكاتەوە، مەرج نییە بەتەنها زێڕ بکرێتە مارەیی.
لەم چەند مانگەی دواییدا نرخی زێڕ بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەوپێیەشی کراوە بە یەکێک لە بنەماکانی هاوسەرگیریی، بۆیە ئەم بەرزبونەوەیە کاریکردوەتە سەر ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیریی.
مەلا ئیدریس ژاڵەیی، بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هەر کاتێک کە نرخی زێڕ بەرزبێت، کار دەکاتە سەر رێژەی هاوسەرگیریی، بەوپێیەی گەنجان پێیان هەڵناسوڕێت، ئەمەش وایكردوە رێژەی هاوسەرگیریی كەمببێتەوە و گەنجێكی زۆر هاوسەرگیریی نەکەن.
ئەو مامۆستا ئاینییە باسی لەوەشكرد: مەرج نییە تەنها زێڕ وەك مارەیی دیاریی بكرێت، بەڵکو ئەتوانرێت هەر شتێك كە شیاو بێت بكرێتە مارەیی كە نرخێكی زۆری نەبێت و گەنجەكەش پێی هەڵبسوڕێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵناوهندى رێكخراوهكانى گهرمیانی یهكێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
-
هەواڵئیمامی مزگەوتی دایک لە سلێمانی دەستبەسەرە
-
-
هەواڵپێشنوێژی مزگەوتێکی کەلار تۆمەتبار دەکرێت بە هێرشکردنە سەر شەڕڤانان
-
زۆرترین بینراوەکان