رادیۆی دەنگ
بەتەنیشت بانزینخانەیەکەوە لە کەلار، باڵەخانەیەک دروستدەکرێت کە شوقەی نیشتەجێبون و بازرگانی لەخۆ دەگرێت، بەڕێوبەرایەتی نهخشهدانانى گەرمیانیش دهڵێت: هیچ شتێک نەکراوە بەپێچەوانەی یاسا و رێنماییەکانهوه.
بەپێی بەدواداچونێکی رادیۆی دەنگ، بە تەنیشت بەنزینخانەی راماوه لە کەلار، مۆڵەت بە پرۆژەیەکی وەبەرهێنان دراوە بۆ دروستکردنی دو تاوەری بازرگانی و نیشتەجێبون.
پرۆژەکە کە دەکەوێتە سەر جادەی کەلار- کفری و نزیک بە بارەگای کۆمیتەی گەرمیانی حزبی شیوعییە، بە تەنیشت بەنزینخانەکەوەیە، لەکاتێکدا بەپێی یاسا و رێنماییەکان، دەبێت وێستگەکانی سوتەمەنی 50 مهتر لە شوێنی نیشتەجێبون و مانەوەی خەڵکییهوه دوربن، ئهمهش بۆ ئەوەی پارێزراو بن لە هەر مەترسییەک.
سامان مهحمود، بەڕێوبەری نەخشەدانانی ئاوەدانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەپێی رێنماییەکان دەکرێت 50 مەتر لە شوێنی نیشتەجێبونەوە دوربێت، بەڵام ئەم 50 مەترە جێگیر نەکراوە و لە ئەگەری کەمتر لەوە، دەبێت دیوارێک بە بەرزی 6 مەتر بکرێت لەنێوان بهنزینخانهكه و شوێنى نیشتهجێبونهكه.
وتیشی: دوای دیوارەکە داری چڕ هەبێت و پاشان سەوزایی و پاشان پرۆژە نیشتەجێبونەکە دروست بکرێت.
بەڵام بەپێی ئەو بەدواداچونەی رادیۆی دەنگ کردویەتی و بەگوێرەی ئەو وێنانەی لەبەردەستن، هەردو پرۆژەکە بەتەنیشت یەکەوەن بەبێ بونی هیچ ماوە و روبەرێک.
بەڕێوبەری نەخشەدانانی ئاوەدانی گەرمیان، دەشڵێت: ئەم رێنماییەی دانراوە دیراسە کراوە، لەم بابەتەشدا هیچ شتێک نەکراوە بەپێچەوانەی یاسا و رێنماییەکانهوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵناوهندى رێكخراوهكانى گهرمیانی یهكێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
-
هەواڵئیمامی مزگەوتی دایک لە سلێمانی دەستبەسەرە
-
-
هەواڵپێشنوێژی مزگەوتێکی کەلار تۆمەتبار دەکرێت بە هێرشکردنە سەر شەڕڤانان
-
زۆرترین بینراوەکان