رادیۆی دەنگ
گەنجێک کە پێشتر پاسەوانی لاهور شێخ جەنگی- سەرۆکی بەرەی گەل بوە، لەکەلار دەستگیر دەکرێت، برایەکیشی دەڵێت: "بڕیارە سبەی بێتەوە".
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، گەنجەکە کە ناوی هێمن عەبدولکەریمە، پێشتر پاسەوانی لاهور شێخ جەنگی- سەرۆکی بەرەی گەل بوە. لەدوای روداوی هێرشکردنە سەر لالەزار و دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، ئەو توانیویەتی هەڵبێت و دوای ماوەیەک گەڕاوەتەوە بۆ ماڵی خۆیان لە کەلار.
لایخۆشییەوە، سەرچاوەیەکی نزیک لە گەنجەکە باسی لەوەکرد: گەنجەکە لای ئاسایش دەستبەسەرە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
بەڵام مەحمود عەبدولکەریم، برای هێمن، بە رادیۆی دەنگی وت: "براکەم نەگیراوە، تەنها لەلایەن ئاسایشەوە بانگ کراوە و هەندێک پرسیاری لێدەکرێت و بڕیارە سبەینێ بێتەوە و هیچ گرفتێک نییە".
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان