رادیۆی دەنگ
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دو لەو کاندیدانەی لە هەڵبژاردنەکانی پێشوتردا کاندید بون، توانییان سەرکەوتو بن، هاوکات چوار کاندیدی پێشوش ئەمجارە دەرنەچون.
د. غالب محەمەد، کە لەم هەڵبژاردنەی خولی شەشەمدا وەکو بەرزترین دەنگی پارێزگای سلێمانی سەرکەوت، لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021ـدا وەکو سەربەخۆ خۆی کاندید کرد، بەڵام سەرکەوتو نەبو. بەڵام خولێک پێشتر (خولی چوارەم) پەرلەمانتار بو لە بەغدا.
هاوکات سروە محەمەد، کە لە خولی پێشودا (2021) خۆی کاندید کرد و سەرکەوتو بو و بو بە پەرلەمانتار، ئەمجارەش دوبارە بە پەرلەمانتار هەڵبژێردرایەوە.
لەبەرامبەردا هەریەکە لە: موەفەق حسێن- کاندیدی نەوەی نوێ، شوان محەمەد رۆستەم- کاندیدی پارتی، کە لە خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق سەرکەوتن و بون بە پەرلەمانتار، لە هەڵبژاردنی ئەم خولەشدا خۆیان کاندید کرد، بەڵام سەرکەوتو نەبون.
هاوکات پرسن جیهاد محەمەد عەلی، خولی پێشو و ئەم خولەش کاندیدی بەرەی تورکمانی بو لە گەرمیان، بەڵام لە هەردوکیاندا سەرکەوتو نەبو.
هەروەک یوسرا رەجەب، کە لە خولی چواردا بە پەرلەمانتار هەڵبژێردرا و لە خولی رابردوش کاندید بو و سەرنەکەوت، لەم خولەشدا لە بازنەی پارێزگای بەغدا خۆی کاندید کردەوە، بەڵام دەنگی پێویستی بەدەستنەهێنا و دەرنەچو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-
-
هەواڵبەرپرسێک: ئەمساڵ پرسی وەرگرتنی گەنم بۆ جوتیارانی گەرمیان دەبێتە کێشە
-
زۆرترین بینراوەکان