رادیۆی دەنگ
کرێکاری کۆمپانیای کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی گەرمیان باس لەوەدەکات کۆمپانیاکە هەڕەشەی لێکردون ئەگەر دەنگ بە لیستی یەکێتی نەدەن دەردەکرێن، بەرپرسێکی کۆمپانیاکەش دەڵێت: زۆرمان لەکەس نەکردوە.
کرێکارێکی کۆمپانیای ئانزۆ کە کاری کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکە لە گەرمیان و نەیویست ناوی بهێنرێت، بە رادیۆی دەنگی وت: لە رێگەی گروپ چاتی کرێکارەکان و جگە لەوەش بەدەمی پێیانوتوین کە یەکێتی پاڵپشتی کۆمپانیاکە دەکات، بۆیە دەبێت ئێوەش دەنگ بە لیستی یەکێتی بدەن.
وتیشی: پێتان وتوین ئەگەر دەنگ بە لیستی یەکێتی نەدەن و وێنەی دەنگدانەکەتان نەگرن و نەیهێنن بۆمان، ئەوا مەیەنەوە بۆ سەر کار.
لە بەرامبەردا، سەرپەرشتیاری کۆمپانیای ئانزۆ، رەتیکردەوە فشاریان کردبێت.
ئاکۆ ئەبوبەکر، بۆ رادیۆی دەنگ، وتی: دەنگدان ئازادە و هەرکەس مافی خۆیەتی چۆن دەنگ دەدات.
دەشڵێت: حەقی خۆمانە داوا بکەین دەنگ بدەن بە یەکێتی، لەبەر ئەوەی یەکێتی پشتیوانی پرۆژەکە دەکات، هەروەها ئەمە داواکردنە نەک سەپاندن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان