رادیۆی ده‌نگ
ئه‌گه‌رچی بڕیار بو كۆنمره‌ى وه‌رگرتن له كۆلێژی ته‌كنیكی رزگاریی داببه‌زێنرێت، به‌ڵام له سیسته‌مى زانكۆلایندا تائێستا دانه‌به‌زێنراوه، سەرۆکی زانکوی پۆلێتەکنیکی گەرمیانیش ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت له كۆلێژه‌كه بخوێنن، ده‌توانن به فۆرمی راسته‌وخۆ داواكه پێشكه‌ش بكه‌ن.
پێش نزیكه‌ى 20 رۆژ، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه كۆنمره‌ى وه‌رگرتن له كۆلێژی ته‌كنیكی رزگاریی دابه‌زێنراوه، به‌شێوه‌یه‌ك بۆ خوێندنى به‌یانیان نزمترین كۆنمره كراوه‌ته 60 و بۆ پارالێڵ 55 و بۆ ئێوارانیش 50 نمره. كه‌چى به‌پێی زانیارییه‌كانى رادیۆی ده‌نگ، له فۆرمی زانكۆلاین دا تائێستا كۆلێژه‌كه نمره كۆنه‌كانى له‌سه‌ره و نه‌كراوه به‌م تازانه، هه‌ربۆیه ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران كه كۆنمره‌یان كه‌متره به‌پێی كۆنمره كۆنه‌كه‌ی كۆلێژه‌كه، ناتوانن گواستنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه، د.چیا محەمەد، سەرۆکی زانکۆی پۆله‌تەکنیکی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لەگەڵ وەزارەت قسەمان کردوە، پێیان وتوین ئەمە سیستەمە، ئەگەر دەستکاریی بکەین دەبێت سیستەم رابگرین، کە سیستەمیش رابگیرێت گرفت دروست دەکات.
وتیشی: چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، ئەو خوێندكارانه‌ى نمرەکانیان لە نمرەی سیستەمە كۆنه‌کە کەمترە، ده‌توانن بە فۆرمی راسته‌وخۆ داواكاری پێشكه‌ش بکەن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ره‌زامه‌ندیی وەزارەتمان وه‌رگرتوه.
دەشڵێت: ئەو کەسانەی له‌شوێنێکی تر وەرگیراون و ده‌یانه‌وێت بگوازنه‌وه بۆ كۆلێژی ته‌كنیكی رزگاریی و به‌هۆی كۆنمره‌كانیانه‌وه ناتوانن له‌زانكۆلاین ئه‌و كاره بكه‌ن، ئه‌وا ده‌توانن به‌شێوەی فۆرمی راستەوخۆ داواكاریی پێشكه‌ش بكه‌ن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
-
راپۆرتکاندیدە ژنەکان لە گەرمیان؛ کۆتا یان گۆڕانکاریی؟
-
-
هەواڵخوێندكارانى قوتابخانه‌ى "کەلاری نێودەوڵەتی" ناچاردەکرێن لە دەرەوەی کەلار تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام بدەن
-
زۆرترین بینراوەکان