رادیۆی دەنگ
وابڕیاربو ماسته‌رپلان بۆ قه‌زاى كه‌لار دروست بكرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ده‌ست به‌كاره‌كانى نه‌كراوه، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خشه‌دانانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى زه‌وى فه‌رمانبه‌رانه.
سامان مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى بەڕێوبەرایەتی نه‌خشه‌دانانى ئاوه‌دانیی گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ماستهرپلانى كه‌لار هه‌مو رێكاره ئیدارى و هونه‌رى و داراییه‌كانى ته‌واو بوه، ته‌نانه‌ت ئه‌و كۆمپانیانه‌ى داواكارییان پێشكه‌شكردوه وردبینیان بۆ كراوه و ریزبه‌ندیشیان بۆ كراوه.
وتیشى: له وه‌زاره‌ت كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكراوه بخرێته ته‌نده‌رینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت بۆ چ كۆمپانیایه‌ك ده‌رئه‌چێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: به‌ڵام به‌هۆى زه‌وى فه‌رمانبه‌رانه‌وه نه‌مانتوانیوه ده‌ست به كاركردن بكه‌ین و هیچ به‌ره‌وپێشچونێك نیه له ئێستادا.
بەوتەی خۆیشی، بەوپێیەی جارێ پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران تەواونەبوە، هەربۆیە ماستەرپلانەکە راگیراوە، بەوپێیەی دەبێت ئەو زەویانەش لەخۆبگرێت.
لەمانگی نیسانی ئەمساڵ، وەزارەتی شارەوانی، تەندەرینی ماستەرپلانی قەزای کەلاری راگەیاند، بەڵام تائێستا پرۆژەکە نەچوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان