رادیۆی دەنگ
خوێندكارانى پۆلى 12ـی ئامادەیی لە قوتابخانه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى په‌روه‌رده‌یی نێوده‌وڵه‌تى كه‌لار كه پێشتر بە "سابیس" ناسراو بو، ناچارن بڕۆنه ده‌ره‌وه‌ى گه‌رمیان تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام بدن، به‌پێێ وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كیش له قوتابخانه‌كه، هۆكاره‌كه‌ى نه‌بونى سه‌نته‌رى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌تمه‌نده.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگ، خوێندكارانى پۆلى 12ـی ئامادەیی قوتابخانه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى په‌روه‌رده‌یی نێوده‌وڵه‌تى كه‌لار، ناچارن بڕۆنه پارێزگانى سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك تاقیكردنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجام بده‌ن.
به‌پێى وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له قوتابخانه‌كه كه نه‌یویست ناوى ئاشكرابكرێت و بۆ رادیۆى ده‌نگ قسەی کرد: هۆكارى ئه‌وه‌ى كه خوێندكاره‌كانمان له ده‌ره‌وه‌ى گه‌رمیان تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، نه‌بونى سه‌نته‌رێكى نێوده‌وڵه‌تیه له ناوچه‌كه، بۆیه ناچارن بڕۆنه پارێزگاكان.
وتیشى: وه‌زاره‌ت هه‌وڵى داوه بۆ ساڵى داهاتو ئه‌و سه‌نته‌ره‌ش له گه‌رمیان بكرێته‌وه وه‌كچۆن له پارێزگاكان كراوه‌ته‌وه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: بۆ ئه‌مساڵى خوێندن 13 خوێندكارمان هه‌یه و له پارێزگاى سلێمانى تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان