رادیۆی دەنگ
پرۆژەی قیرتاوکردنی شه‌قامى ته‌نیشت بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرت لە کەلار، دوای 2 مانگ دەستپێکردن، کارکردن تێیدا گەیشتوەتە قیرکردن و نەکراوە، بەرپرسێکی شارەوانی کەلاریش دەڵێت: بەڵێندەرەکە زیاتر لەوەی هەیە کاری کردوە، بەڵام حکومەت پارەی بۆ خەرج ناکات.
دلێر حه‌سەن، لێپرسراوی به‌شى پرۆژه‌كان له شاره‌وانى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ئه‌و پرۆژه‌یه له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌رەپێدانى پارێزگاكانە لە ئیداره‌ى گه‌رمیان، خۆى له 800 مه‌تردا ده‌بینێته‌وه.
وتیشى: كاركردن له‌و شه‌قامه ته‌نها قیرتاوكردن و كڕهشى ماوه، خۆى پرۆژه‌كه %30ـى كاره‌كانى ته‌واو بوه، به‌ڵام وه‌ك كاركردن نزیكه‌ى له %60ـیشى ته‌واو بوه.
ده‌شڵێت: ماوه‌ى پرۆژه‌كه 6 مانگه، بەڵام ته‌نها 2 مانگه ده‌ست به كاركردن كراوه تێیدا.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: گوژمه‌ى پرۆژه‌كه نزیكه‌ى 540 ملیۆن دینارە، تاوه‌كو ئێستاش هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ بهڵێندهرەکەی خه‌رج نه‌كراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان