رادیۆی دەنگ
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، حاڵەتەكانی خۆكوشتن و کوشتنی بەهەڵە لە سنورەکەدا کەمیان کردوە، بەڵام لەبەرامبەردا حاڵەتەکانی کوشتنی بە ئەنقەست زیادیکردوە.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان کە تایبەت دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، لە 8 مانگی ساڵی رابردودا 3 پیاو كوژراون، بەڵام لە هەشت مانگی ئەمساڵدا گەشتوەتە 8 حاڵەت.
رونیشیدەکاتەوە: حاڵەتەكانی خۆكوشتن بۆ هەشت مانگی ئەمساڵ 2 حاڵەت بوە، بەڵام پارساڵ لەو 8 مانگەدا 10 حاڵەت تۆمارکراوە.
هەربەپێی ئامارەکەی پۆلیسی گەرمیان، حاڵەتەكانی كوشتنی بە هەڵە "نائەنقەست" پارساڵ لەو هەشت مانگەدا 5 حاڵەت بوە، بەڵام ئەمساڵ حاڵەتێک کەمیکردوە و دابەزیوە بۆ 4 حاڵەت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان