رادیۆی دەنگ
خوێندکارێکی پەیمانگای تەکنیکی کفری باس لەوەدەکات ئەمڕۆ بەبێ خواستی خۆیان براون بۆ ئاهەنگی بانگەشەی لیستی یەکێتی لە کەلار، بەرپرسێکی پەیمانگاکەش رەدی دەکاتەوە.
ئەو خوێندکارە کە ناوی لای دەنگ پارێزراوە، باسی لەوەکرد: ئێمە خوێندکاری بەشی پەرستاریی ئێوارانین، ئەمڕۆ بەبێ خواستی خۆمان براین بۆ کەلار بەمەبەستی بەشداریی لە ئاهەنگی بانگەشەی لیستی یەکێتی نیشتمانی.
وتیشی: ئەگەرچی سبەی تاقیکردنەوەمان هەبو، بەڵام بەهۆی ئەم بەشدارییە تاقیکردنەوەکەمان بۆ دو رۆژی تر دواخرا.
لەبەرامبەردا، موئەیەد کەمال، لێپرسراوی بەشی پەرستاریی لە پەیمانگای تەکنیکی کفری، رەتیکردەوە خوێندکاریان بە بێ خواستی خۆیان بردبێت بۆ ئاهەنگی بانگەشەی لیستی یەکێتی، بەبێ ئەوەی رونکردنەوەی زیاتر بدات.
رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی رونکردنەوەی راگرایەتی پەیمانگاکە لەبارەی ئەو حاڵەتەوە، پەیوەندی بە هەڵمەت عاسی، راگری پەیمانگای تەکنیکی کفرییەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشهى تێدهكهوێت
-
-
هەواڵزهوى فهرمانبهران كارهكانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
-
راپۆرتکاندیدە ژنەکان لە گەرمیان؛ کۆتا یان گۆڕانکاریی؟
-
زۆرترین بینراوەکان