رادیۆی دەنگ
سه‌ربارى بونى رێژه‌یه‌كى بەرچاوی موچه‌خۆر له قه‌زاى كفرى کە لەڕێگەی پرۆژەی هەژماری منەوە موچە وەردەگرن، بەڵام ئامێرى راکێشانی پارە (ATM) لەقەزاکەدا نییە، بۆیە موچه‌خۆران ناچارن بێنه قه‌زاکانی كه‌لار و رزگاریی بۆ وەرگرتنی موچەکانیان.
ساهر عه‌لى، قایمقامى قه‌زاى كفرى، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له هه‌وڵداین بۆ دابینكردنى ئامێرى ATM، له‌گه‌ڵ كۆمپانیاش قسه‌مان كردوه، ته‌نانه‌ت پشكنیمان بۆ شوێنی دانانی ئامێرەکان كردوه و شوێنەکانمان دیارییكردوه.
وتیشى: بڕیارە 2 ئامێر له 2 شوێنى جیاوازى قه‌زاكه دابنرێت.
ده‌شڵێت: له گفتوگۆداین له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بۆ ئه‌وه‌ى به‌زوترین كات ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ربكرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان